بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی ڕووسی "پروادا" لە کاردانەوە بە هەڵبژاردرانی مایکڵ پی دۆمینۆ شرۆڤەکاری پێشووی ڕێکخراوی هەواڵگریی ئەمریکا(سیا) بۆ پۆستی سەرۆکی سیاسەتدانەریی پێنتاگۆن لە کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوین لە دەوڵەتی نوێی ترامپدا، ئەم هەڵبژاردنەی "ڕاچڵەکێنەر" وەسف کرد و نووسی: دۆمینۆ لایەنگری ناردنی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بە غەزە و دژی بەرزبوونەوەی ناکۆکییەکان لەگەڵ ئێرانە.
بە گوێرەی پراودا "دۆمینۆ بەرپرسی واژۆکردنی هەموو ڕێککەوتنە سەربازییە دەرەوەییەکان لە بواری دابینکردنی چەک و چۆڵی وڵاتانی هاوپەیمانی ئەمریکا لە ناوچەدا و لەوان ڕژیمی زایۆنی دەبێت. ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەو پێشتر ڕەخنەی لە دەوڵەتی بایدن دەگرت بۆ شکستهێنان لە گوشارخستنە سەر ڕژیمی زایۆنی لەپێناو کردنەوەی بواری گەیشتنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆ غەزە".
هاوکات دۆمینۆ ستایشی بایدنی کردووە بۆ خۆبواردن لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران.
Your Comment